گرنگ

دەنگۆى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان رەتدەکرێتەوە


 

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکور) رەتیکردەوە، هیچ رێککەوتنێک کرابێت بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى تورکیاوە.

کۆمەڵەکە، کە بریتین لەو کۆمپانیایانەى لە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێم وبەرهێنانى نەوت دەکەن لە بەیاننامەیەک رایانگەیاندووە، تائێستا هیچ پێشنیازێکمان بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت پێنەگەیشتووە، ئەوەشى لەو بارەوە راگەیەنراوە دوورە لە راستى.

کۆمەڵەى ئەپیکور ئەوەشى راگەیاندووە، کە بەهۆى راگیرانى بەردەوامى هەناردەى نەوت، عێراق و هەرێمى کوردستان مانگانە یەک ملیار دۆلار زیانیان پێدەگات.

ئەپیکۆر ئامادەییشى نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت، بەتایبەتى ئەگەر هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنى تورکى لەو بارەوە رێککەوتن بکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color