گرنگ

پەرلەمانتارێکى عێراق: نابێت هەرێم خۆى لە جێبەجێکردنى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى بدزێتەوە


 

حسێن سەباری، جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمان، دووپاتی کردەوە، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە ناردنی لیستى موچەى فەرمانبەرانی، ئەوەش بەهۆى ئەوەى هەرێم ناتوانێت خۆی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی بدزێتەوە.

سەیری داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد "هەرێم پابەند بکات بە ناردنی زانیارى لەسەر لیستى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینەکانی بۆ یەکلاکردنەوەی مووچەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری خەرجکردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووەتە پابەندکەر بۆ هەمووان و هیچ لایەنێک ناتوانێت خۆی لەو بەرپرسیارییە بدزێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە داوای لە حکومەتەکانی ناوەند و هەرێم کرد "بەیەکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color