گرنگ

حزبەکەی لاهور شێخ جەنگی فوڕمی بەشداری لە هەڵبژاردن پڕکردەوە


 

حزبی بەرەی گەل کە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی دروستکراوە لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن فۆڕمی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن پڕکردەوە.

 

بوار زانیویەتی، حزبی بەرەی گەل کە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی دروستکراوە لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن فۆڕمی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پڕکردەوە.

 

 

حزبی بەرەی گەل لە ۱۷ی ۱ی ۲۰۲٤ مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی وەرگرتووە و  دروشمەکانی بریتین لە دیموکراتی و مافی مرۆڤ و یەکسانی و خزمەتگوزاری و هاوکات ناوی حزبەکە لە کۆتای ئەو لیستەدایە کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پێشکەشی ئۆفیسی نشتیمانی کۆمسیۆن و فەرمانگەی پارتە سیاسیەکانی کۆمسیۆنی لەبەغدا کردووە.

 

لیستەکە پێکهاتووە لە ۳۹ حزبی سیاسی کە مۆڵەتی هەرێمی کوردستانیان هەیە.

 

لەو لیستەی حزبەکان کە وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەغدای ناردووە لیستی ناوی سەرکردایەتی حزبەکەی لاهور شێخ جەنگی هاوپێچ کراوە هەرچەندە تا ئێستا کۆنگرەی دامەزراندنی حزبەکە  ئەنجام نەدراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color