گرنگ

ئەندامەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، لەسەر داوای مەسعود بارزانی دەستی لە کارکێشاوەتەوە


 

 

دادوەر عەبدولرەحمان زێباری، ئەندامی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێڕاق، لەسەر بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی لە کار کێشایەوە.

ئەو داوەرە هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەی خۆی بۆ ئەوە گێراوەتەوە کە ناوبراو نەیتوانیوە بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت و پارێزگاری لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات لەو دادگایە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕابردوو عەبدولڕەحمان زێباری چاوەڕێی فەرمانی مەسعود بارزانی بووە بۆ دەست لەکارکێشانەوە.

دوای هەڵوەشانەوەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان و بڕیارەکانی پەیوەست بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم. مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ڕەزامەندی داوە کە دادوەر عەبدولرەحمان زێباری دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕابگەیەنێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color