گرنگ

محەمەد شەیاع سودانی، خەرجی دروستكردنی دەروازەی پارێزگای هەڵەبجەی گرتە ئەستۆی خۆی


 

دوای ئەوەی زیاد لە 10 ساڵە باس لە دروستكردنی دەروازەی پارێزگای هەڵەبجە دەكرێت، بەڵام تا ئیستا جگە لەوەی دیزاینەكەی ئامادەكراوە هیچ كارێكی لەسەر نەكراوە، بەوتەی پەرلەمانتارێكی كوردیش سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە تەرخانكردنی بری یەك ملیار دینار دروستكردنی دەروازی شار بگرێتە ئەستۆ و بڕیاریشە ئەمڕۆ بەردی بناغەكەی بۆ دابندرێت.

 

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە بواری راگەیاند: لەسەر داوای من كە بەنووسراوی فەرمی داوام لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ یادی 16/3 سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات و بەبڕیارێك بڕێك پارە بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخان بكات، لە بەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی عێراق وەڵامی نووسراوەكەی داومەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو ئامادەیە لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بكات ئەگەر كارێكی زۆر گرنگی بۆنەیەتە پێشەوە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، لە بارەی داواكارییەكەی دیكەشمەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە تەرخانكردنی بڕی یەك ملیار دینار وەك دیاری بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی لەهەر پرۆژەیەكدا خەرجبكرێت كە ئیدارەی شارەكە پێیان باشە و پرۆژەیەكی گرنگە بۆیان، بۆیە لەدوای ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەڵەبجە بڕیاردرا ئەو یەك ملیار دینارە لە دروستكردنی پرۆژەی دەروازی شار خەرجبكرێت.

 

 ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەی دەروازەی شار ماوەیەكی زۆرە باسی لێوەدەكرێت بەڵام تا ئێستا كاری لەسەر نەكراوە و تەنها دیزاینەكەی ئامادەكراوە، بۆیە سبەینێ‌ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری و پەرلەمانتارانی عێراق بەردی بناغەی ئەو پرژەیە دادەنرێت و تیچووەكەشی لەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color