گرنگ

سودانی، خالید شوانی لە بری ڕاکان جبوری بۆ بەڕێوەبردنی کەرکوک دەست نیشان دەکات


 

شەیاع سودانی، خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عێراق لە بری ڕاکان جبوری بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگای کەرکوک دەستنیشان دەکات.

 

محەمەد مەهدی بەیاتی، سەرۆکی لقی باکوری ڕێکخراوی بەدر لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی مەعلومەی عێراقی ئاشکرای کردووە دوای تەواو بوونی ماوەی ئەو دوو هەفتەیەی سودانی بۆ لایەنە براوەکانی کەرکوکی دەست نیشان کردووە، کە ڕێکبکەون لەسەر پۆستەکانی پارێزگای کەرکوک. بەڵام ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان لەو ماوەیە بووەتە هۆی ئەوەی سودانی فشاری زیاتر لەلایەنەکانی کەرکوک بکات و وەزیرێکی حکومەتەکەی ڕادەسپێرێت ئیدارەی کەرکوک بدات تا لایەنەکانی کەرکوک لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ڕێکدەکەون.

 

 سەرچاوەیەک لە لقی باکوری ڕێکخراوی بەدر بە بواری ڕاگەیاند ”پلانەکەی سودانی بریتییە لە دەست نیشانکردنی وەزیرێکی کەرکوکی بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکە لە نێوان خالید شوانی وەزیری داد و مەحەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان یەکێکیان دەست نیشان دەکرێت.

 

بەپێی زانیارییەکان، ڕێککەوتنێکی پێش وەختە پلانەکە بۆ ئەوەیە سودانی دەیەوێت ئەو پۆستە ڕادەستی خالید شوانی بکات ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو پۆستە بۆ کورد یەکلایی ببێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر پێشهاتی نوێ نەیەتە ئارا ئەوا سودانی لە ڕۆژانی داهاتوو فەرمانی دەست نیشانکردنی وەزیرێک بۆ ئیدارەدانی کەرکوک دەردەکات و بەفەرمانێکیش ڕاکان جبووری لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت دەبەخشێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color