گرنگ

بەنداوی دووکان، ڕێژەی چەند ئاوی تێدایە؟


 

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئاماژە بەوەدەكات پێشبینی ناكەن ئەمساڵ بەنداوی دوكان بەتەواوی پڕببێت و بیل ماوسەكە سەرڕێژبكات، چونكە لە ئێستادا تەنها لە %39ی بەنداوەكە ئاوی تێدایە و لە%61 خاڵییە لە ئاو لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو تاكۆتایی وەرزی گلدانەوەی ئاو لە%43ی بەنداوەكە ئاوی تێدابووە، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بڕی مەترێك و 40 سانتیمەتر ئاوی زیادیكردووە. 

 

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان، بە بواری ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە لە چەند ڕۆژی رابردوودا رووی لە هەرێمی كوردستان كرد لە سنوری بەنداوی دوكان تەنها بڕی 33 ملیم باران باریوە، بەو هۆیەشەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بڕی 43 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەرز بووەتەوە، لە ئێستادا لە%39ی بەنداوەكە ئاوی تێدایە و لە %61ی بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەمساڵ پێشبینی ناكەین بەنداوی دوكان كە توانای گلداوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە بەتەواوی پڕببێت و بێلماوسەكە سەرڕێژبكات، لە كاتێكدا لە ئیستادا كۆی گشتی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دوكان بریتییە لە نزیكی سێ‌ ملیار مەتر سێجا ئاو، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا بڕی مەترێك و 40 سانتیمە ئاو زیاتر گلداوەتەوە لە بەنداوی دوكان.

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئەوەشی خستەڕوو، لە وەرزی گلدانەوەی ئاو لە ساڵی ڕابردوو لە %43 ی بەنداوەكە پڕبوو لە ئاو، بەڵام لە ئێستادا تەنها لە %39ی بەنداوەكە ئاوی تێدایە و هێشتا لە %4ی ماوە بگات بە ئاستی ئاوی گلدراوەی ساڵی ڕابردوو، بەڵام پێشبینی دەكەین بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینانەی كە ماوە لەمساڵدا ببارن، ئاستی گلدراوەی ئاو لە بەنداوی دوكان بگاتەوە بە ساڵی ڕابردوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color