گرنگ

 گرنگ

تاوەکو بەغداد تەواوى پارەى موچە نەنێرێت دەست بەدابەشکردنى ناکرێت

2024-03-23

 

تا حکومەتىى عێراق تەواوى پارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان نەنێرێت دەست بەدابەشکردنى ناکرێت، ئەوەش بە گوێرەى سەرچاوەیەکى ئاگادار بۆ بوار.

 

سەرچاوەکە، کە لە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیارى هەیەو لەبەر هەستیارى بابەتەکە داواى کرد ناوى نەهێنرێت، وتیشى: بڕیارى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمە، تا تەواوى پارەى موچەى فەرمانبەران نەنێردێت، دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى دوو ناکرێت.

 

سەرچاوەکە باسى لەوەش کرد، سەرۆکى حکومەت راگرتنى دابەشکردنى موچە وەک فشارێک بۆ سەر بەغداد بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەى ناچارى بکات بە ناردنى ئەو بڕە پارەى تر، کە تایبەتە بە موچەى هێزە ئەمنییەکان و بەغداد تائێستا نەیناردووە.

 

سەبارەت بە ناردنى لیستى ناوى ئەندانى هێزە ئەمنییەکان لە هەردوو وەزارەتى پێشمەرگە و ناوخۆو ئەنجومەنى ئاسایش سەرچاوەکە باسى لەوە کرد، هەردوو وەزارەتى دارایی عێراق و هەرێم لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرى ئەو کێشەو دۆزینەوەى میکانیزمێک لەو بارەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color