گرنگ

​یەکێتی لەقەزای دووز و پارێزگای سەڵاحەدین چەند پۆستێک وەردەگرێت


 

دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاری سەڵاحەددین لایەنە براوەکانی پارێزگاکە ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی پارێزگاکە.

 

لە کۆی ۱٥ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، کورد تەنها یەک ئەندامی هەیە کە یەکێتییە و بە پێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن ۷ لەسەدی پۆستەکانی پارێزگاکە وەردەگرێت.

 

یەکێتی کە لە لیستی جەماهیری وەتەنی بەشداری هەڵبژاردنی کردووە. لیستەکە پۆستی پارێزگاری بردووەتەوەو یاریدەدەری پارێزگار و دوو ڕاوێژکاری پارێزگار دەدرێنە یەکێتی.

 

لە قەزای دووز خورماتوو پۆستەکانی شارەوانی و پەروەردە و تەندروستی قەزاکە بەر کورد دەکەون. لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکە، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنان دەدرێتە کورد. لەگەڵ چەند بەڕێوەبەڕێک لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ کورد دادەنرێت.

 

لە هەمان کاتدا بڕیاردراوە لە قەزای دووز خورماتوو ڕەچاوی هاوسەنگی لە پۆستەکان بکرێت و ئیدارەی نوێی قەزاکە لە نێوان یەکێتی بەنوێنەرایەتی کورد و ڕێکخراوی بەدر بەنوێنەرایەتی تورکمان و جەماهیری وەتەنی بەنوێنەرایەتی عەرەب پێکبهێنرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color