به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، كۆمپانیاى كار‌و قه‌یوان داوا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن ده‌ست له قازانجى فرۆشتنى كاره‌با به حكومه‌تى عێراقى هه‌ڵبگرێت و به‌شێك له قه‌رزه‌كانیان بداته‌وه.
بوار زانیویه‌تى، هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاى كار و قه‌یوان رۆژانه بڕى هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌با به حكومه‌تى عێراقى ده‌فرۆشن و داوایان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه به‌هۆى قه‌رزه‌كانى ئه‌وان له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ست هه‌ڵبگرێت له‌سه‌ر ئه‌و قازانجه‌ى كه به‌هۆى فرۆشتنى كاره‌بای هه‌رێم به حكومه‌تى عێراق هه‌ڵگرێت و حكومه‌تیش داواكه‌یانى قبوڵ كردووه.
بوار زانیویه‌تى، له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو بۆ یه‌ك مێگاوات كاره‌با بڕى 92 دۆلار له حكومه‌تى عێراق وه‌رده‌گرێت. له‌و داهاته‌ش 2 دۆلار بۆ باجه‌و 5 بۆ 7 دۆلار بۆ كۆمپانیا كار‌و قه‌یوان دەبێت و زیاتر له 80 دۆلاریش بۆ حكومه‌تى هه‌رێم رۆیشتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، له ئێستا به‌هۆى قه‌رزى كه‌ڵه‌کەبووى ئه‌و دوو كۆمپانیایه له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى داهاته‌كه بۆ ئه‌و دوو كۆمپانیایه ده‌چێت.
له دواى هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاى كار و قه‌یوان كه رۆژانه بڕى زیاتر له هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌با به حكومه‌تى عێراق ده‌فرۆشن كۆمپانیاى ماسى ئه‌حمه‌د ئیسماعیلیش له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه ده‌ستى به فرۆشتنى كاره‌با به به‌غدا كردووه به بڕى 700 میگاوات.