گرنگ

نەوتی کەرکوک، ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و بە بۆڕی نەوتی هەرێم هەناردە ناکرێت


 

حکومەتی عێراق دەیەوێت نەوتی کەرکوک ڕەوانەی بەغدا بکات و لەڕێی بۆڕی نەوتی هەرێمەوە هەناردەی دەرەوەی ناکات.

 

کۆمپانیای نەوتی باکور، کە بارەگاکەی لە شاری کەرکوکە ڕایدەگەیەنێت ”سەرکەوتوو بوون لە چاککردنەوەی بۆڕی نێوان ”کەرکوک- بەغداد” کە ماوەی ۱۱ ساڵە لە کارکردن وەستاوە”.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیای نەوتی باکور، ”توانراوە لە وێستگەی k3، یەکەم بڕە نەوت هەناردەی پاڵێوگەی دۆرە لە بەغداد بکەن. لە کاتێکدا پاڵێوگەکە دەتوانێت تەواوی نەوتی کەرکوک بەکاربهێنێت بۆ پاڵاوتن”.

 

کۆمپانیای نەوتی باکور ئامانجی داهاتووی وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕاگەیاند کە بریتیە لە چاککردنەوەی هێڵی بۆڕی ”کەرکوک- بەغداد- موسەیەب” تابتوانرێت نەوتی کەرکوک بگواسترێتەوە بۆ بەسرە و لەوێشەوە بۆ کەنداو.

 

چاککردنی هێڵی ”کەرکوک- دۆرە” دوای خستنەکاری هێڵی بۆڕی ”کەرکوک- بێجی” و نۆژەنکردنەوەی هێڵی ”کەرکوک- جەیهان” دێت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە.

 

ستراتیژی حکومەتی عێراق، لە دوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کەرکوک و هەرێم بۆ تورکیا بەکارهێنانی نەوتی کەرکوکە لەناوخۆ و بەگەڕخستنەوەی ئەو هێڵی بۆڕیانەیە کە کێڵگەکانی کەرکوک بە باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە دەبەستنەوە. هەروەها جارێکی دیکە نەوتی کەرکوک بەبۆڕی نەوتی هەرێمدا هەناردە ناکاتەوە.

 

لە ئێستاشدا هەر سێ هێڵی ”کەرکوک- جەیهان” و هێڵی دۆرە و هێڵی بێجی بەتەواوەتی چاککراونەتەوە و حکومەتی عێراق پێویستی بەبۆڕی هەرێم نەماوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color