له ناوه‌ڕاست و كۆتایى ئه‌مساڵ ئاستى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروستى له لایه‌ن داناغاز به‌رزده‌كرێته‌وه به‌هۆى نه‌بوونى بۆڕى پێویست بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و غازه ئه‌گه‌رى هه‌یه به‌شێك له‌و غازە به حكومه‌تى عێراق بفرۆشرێت.
به پێى ڕێككه‌وتنێكى ساڵى 2017 هه‌رێم و داناغاز، پێویست بوو به‌رهه‌مى غازى سرووشتى رۆژانه 360 ملیۆن پێ سێجاوه به‌رزبكرێته‌وه بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا و پاشان ئه‌و بڕه به‌رزبكرێته‌وه بۆ 900 ملیۆن پێى سێجا به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى پێداویستى ناوخۆى هه‌رێم به غازى سروشتى به تایبه‌ت كاره‌با و بوارى پیشه‌سازى.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه، له ئێستادا فراوانكردنی كێڵگه‌ى غازى كۆڕمۆ و چه‌مچه‌ماڵ له قۆناغى كۆتاییدایه و له ناوه‌ڕاست و كۆتایى ئه‌مساڵ ئاستى به‌رهه‌مهێنانى غاز رۆژانه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا له رۆژێكدا. به‌مه‌ش ده‌توانرێت دواى راكێشانى بۆڕى بۆ وێستگه‌ى كاره‌باى دهۆكى كۆمپانیاى ماس ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با نزیكبرێته‌وه بۆ زیاتر له 6 هه‌زار مێگاوات له رۆژێكدا.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، به‌هۆى كێشه‌ى راكێشانى بۆڕى غاز له كێڵگه‌كانى داناغاز بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با له نێوان پارتى و یه‌كێتیى له ئێستادا ناتوانرێت به‌رهه‌مى زیاده‌ى دانا غاز بنێردرێت، بۆیه ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌و بڕه زیاده‌یه له ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان له بوارى پیشه‌سازیدا به‌كاربهێنرێت، یاخود بفرۆشرێته حكومه‌تى عێراق بۆ وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه، هاوینى ئه‌مساڵ غازى سروشتى له كێڵگه‌ى كۆڕمۆ له داناغاز بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ده‌كڕن.
کۆمپانیای دانا گاز، کۆمپانیایەکی ئیماراتییە کە بەیەکێک لە گەورەترین کۆمپانیکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت لە بواری گازی سروشتی‌دا، لە مانگی دوانزدەی ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە.