گرنگ

 گرنگ

رۆژێکی چارەنووسساز لەبەردەم کوردانی باکوردا

2024-03-31

 
هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی توركیا 2024

بوار،
ئەم هەڵبژاردنه گرنگه بۆ نەخشەى سياسي داھاتووی توركيا بە تايبەتى بۆ كوردى باكور پر واتايه ، بۆيه كات نزيكمان دەكاتەوه له رۆژى 31ئادارى 2024 كه مڵملانێ گەرمترو توندتر دەبێت له نێوان حزبەكان بۆ بەدەستهێنانى زۆرترين شارەوانی
كه پێكدێت له 81 پارێزگا كه 30گەوره شارەوانى يه لەگەڵ51 شارەوانيى شارەكان لەگەڵ 922 ناوچه و 390 شارۆچكه و 33000 هەزار مختار له شارو شارۆچكەكان و گوندەكان هەڵدەبژێردرێن
*ژماره ى دانيشتوانى توركيا پێكدێت لە 85،000000 ملیون كەس
*زياتر له 61،000000 مليون كەس مافى دەنگدانيان هەيه
*كه باسى هەڵبژاردنى شارەوانيەكانى تركيا دەكرێت هەوره تروسكه و بايى شەماڵ دەچێتەوه سەر شارى ئەیستەنبۆڵ بؤيه بردنەوەى ئەیستەنبۆڵ واته بردنەوەی تركيا
*ژمارەى دانيشتوانەکەی نزيكه ى16،000000 مليون كەسه
*11،000000 مليون كەس مافى دەنگدانيان هەيه
دەكاته نزيكەى 5/1 هەموو تركيا
ئه حمد يەنەر سەرۆكى ئەنجومەنى باڵا هەڵبژاردنى تركيا دەڵى 48 كانديدمان هەيه بؤ سەرۆكى شارەوانى ئەیستەنبۆڵ له حزبەكان و كەسانى سەربەخؤ پێكدێت
رجب تەيب ئەردؤگان سەرۆكى هاوپەيمانى كؤماره
به هێزى حكومەت و كەسايەتى خۆى داخلى كێبركێى هەڵبژاردن بووه ئامانجيەتى به هەر جۆرێك بێت سەرۆكى گەوره شارەوانى ئەیستەنبۆڵ و ئەنقره و ئەزمير كە سئ پايتەختى سياسي و ئابوورى و رۆشنبيرى يه له دەست GHP دەربهێنێت كه به پشتگيرى HDPو هاوپه يمانى گەڵ له هەڵبژاردنى 2019 سەرکەوتنی گەورەیی تۆمار کرد
له ساڵى 2002 ئاك پارتى له دەسەڵاته توشى دؤراندنى لەو شێوەيه نەبووه
بۆيه ئەردؤگان به ترسەوه جاودێرى ووردى ئەم پرۆسەيه دەكات بۆیە وەزيرەكانى كابينەى راسپاردووه بچنه ئەیستەنبۆڵ بؤ بانگەشه وپشتگيرى کاندیدیان موراد كوڕووم بؤ سەرۆكى شارەوانى ئەیستەنبۆڵ بکەن کە وەزيرى ژينگه بووه و ئەندازيارێكى شارەزايیە لەم بواره نزيكى رەجب ئەردوگانى سەرۆك كۆماره
*خاڵى به هێزى هاوپەيمانى كؤمار
پەرت بوونى هاوپەيمانى شەش قوڵى ئۆپۆزسيۆنه كه دەم پارتى و پارتى سعادەت ئى پارتى به كانديدى خؤيان به شدارى هەڵبژاردنى ئەیستەنبۆڵيان كردووه ئەمەش دەبێته پەرت بوونى دەنگەكانى ئەكرم ئيمام ئؤغڵو به هەڵبژانێكى قورس هەژماردى دەكات
به قازانجى مراد كوڕووم دەزاندرێت
*لە ڕابردوودا لە دەرەوەی بازنەى سەرۆکی شارەوانى ئەیستەنبۆڵ ئەردۆگان له رێگايى وەزيرەكانى چەندين پرؤژەى ستراتيجى يان ئەنجامداوه له ئەیستەنبۆڵ وەكو فرؤكەخانه و بنيادنانەى شوێنى بومەلەزەكەوه وميترؤ تر...
*دەسەڵاتى حكومەت به كاردەهێنن بؤ بانگەشه و سەركەوتن لەم هەڵبژاردنه
*دەيەوێت سود له دەنگی ئاوارەكانى سوريا وەربگرێت كه مافى دەنگدانيان بۆ
زامنکردوون
*جەهەپه توانى له رێگايى ئيمام ئؤغلو له هەڵبژاردنى 2019 شكست به ئاك پارتى بهێنێت سەرۆك شارەوانى ئەیستەنبۆڵ لئ وەربگرئ كه 25 ساڵ بوو له دەستى ئەردؤگان و حزبەكەى بوو
*ئەكرم ئيمام ئۆغڵو كەسايەتى سياسي ناو جەهەپه به هێزەو زوو بەره و لوتكه ى دەسەڵات رۆیشت ،
دەرچوونى دووباره به سەرۆك شارەوانى ئەیستەنبۆڵ ئەگەرى زؤره له هەڵبژاردنى سەرۆکایەتی ساڵی 2028 به سەرۆك كۆمار دەربچێت وئەردوگان به زەویدا بدات
*چاوەكان له ئەیستەنبۆڵ لەسەر ئەسەنيورتى گەوەرترین ناوچەی ئەیستەنبۆڵە كه زورتر دەنگدەرى تێدايه له ئەیستەنبۆڵ ژمارەى دانيشتوانى له 30 شارى تركيا زياتره
تاخی ئەسەنيورت زؤرترين كوردى تێدا دەژى له هەڵبژاردنى 2023 دەم پارتى لەسەدا 18,17% دەنگى ئەم ناوچەى بردوە بە هۆى دەنگى كورده و كمال كڵچدار ئۆغلو ڕێژەى 55,61 دەنگى ئەم ناوچەى بردوە له ئەردۆگان زياتر هێنا
(دەم پارتى) پارتى يەكسانى ديموكراتى كانديدى نيه بەڵام كانديدى GHP(ئەحمد ئوزەره )دەڵێن كانديدى دەم پارتى يه زؤر پەسنده لاى كورد
بؤيه ئەوە بەرێكەوتنی له نێوان دەم پارتى وجەهەپه به بەرامبەر پۆست دانه (دەم پارتى )له شارەوانى ئیستەنبۆڵ
دەم پارتى تەنها دەلێ رێكەوتن كارێكى ئاساييه
روڵى كورد
پارتى يەكسانى ديموكراتى به هێزى گەڵەوه بەشدارى هەڵبژاردن دەكات تاكو بؤ ناوەخۆی تركيا و دەرەوه بسەلمێنئ كه كێشەى كورد ڕەوایە و گەيشتوته لوتكه ،
پێوستى به چارەسەرى ریشەيى ھەیە لە ترکیا و پشتگیری کۆمەلگایی نيودەولەتى هەيه چونكه تاكو ئێستا ئاماده نيه دانیپێدابنئ ،ناهێڵى زمانى كوردى ئازاد بيت ببێته زمانى پەروەرده
بۆيه ئەم هەلبژاردنه له چەند لاوە بۆ کورد گرنگه چەندى ئاستى دەنگی کورد بەرزبێتەوه ئەوەنده بەهێزى كوردى باكور نيشانى جيهان دەدات
جگه له بەرێوەبردنى دەسەڵاته خۆجێيەكان کە خۆیان خاوەنداری بکەن09:54
پێوسته ئەو شارەوانيانەى به زؤرى زؤردارى لێيان ستاندراوه به ناو ياسايى قيووم ئەو مافەى خۆيان وەربگرنەوه
ڕۆژى هەڵبژاردنه بكه ڕۆژى وەرگرتنەوەى قيوومەكان
*دەم پارتى دەڵێت ئێمه بؤ رێكەوتن دەرگامان كراوەيه
هەر چەنده ئەو رێژەيه ئازادى و ديموكراسى يەى زەمينەى خؤش كردووه بؤ توركەكان
بەڵام بؤ كوردى باكور له بار نيه نموونه تاكو ئيستا له زؤربەی ناوچەکان بارى له ناكاوى سەربازى رادەگەێنن بەهۆى شەری ترکیا لەگەڵ پارتى كرێکارانى كوردستان
*به دەيان هەزار ئه ندام و لاينگرى دەم پارتى وهاوسەرۆكانى HDP صلاح الدين دميرتاش و فيگان يوكسك داغ و پەرلەمانتار و سەرۆك شارەوانى ديار بكر لە زیندانن.... تر
*سه رباز و پۆليس له هەر دائيرەيەكى هەڵبژاردن بيانەوێت دەتوانن دەنگ بدەن
*لە چەند شارێک دەستکاری دەنگدەر لە بەرژەوەندی ئاک پارتی کراوە،
دەنگدەریان گواستەوە بۆ شاری سێرت چونكه HDP به نزيكەى دوو هەزار دەنگ له AKP بردوتەوه
*له شارى ئيغدر به هەمان ميكانزم دەنگدەريان بۆ گواستەوه چونکە له هەڵبژاردنى 2019 كه HDP له سنورى 1500 دەنگ له پێش پارتى دادو گەشەپيدان بوو ، بۆته خاوەنى سەرۆكى شارەوانى
ئەم جۆرە گواستەوه به ناياسايى له قلم دەرێت چونكه ئەنجامى هەڵبژاردن دەگۆرێت
*دەنگى دەم پارتى كه نوێنەرايەتى كورد وکەمە نەتەواتیەکان خەلکی پێشکەوتوخواز دەكات له شاری ئەیستەنبۆڵ يەكلاکەرەوە دەبێت بچێته پاڵ هەر يەك له ئيمام ئۆغڵو كانديدى GHP ومراد كوڕووم كانديدى AKP یەکیان دەردەچێت
 بؤيه رجب تەيب ئەردوگان زور پێوستى به دەنگى پارتى يەكسانى وديموكراتى يه راسته حوكمى هه موو ووڵات دەكات هەموو جومكەكانى ووڵاتى له دەستدايه بەڵام بێ سەرۆك شارەوانى ئەیستەنبۆڵ كەم وكورت دەبێت ئینجا ئەنقرە و ئەزمیر دێ
بۆيه ئەردۆگان له كاتى هەڵبژاردن كێشەى كورد بير دەكەوێتەوه كۆمەڵێك بەڵێنى بێكردار به شەقامی كوردی دەدات تاکو ھەست وسۆزیان ڕاکێشێ
بۆيه پارتى يەكسانى وديموكراتى دەڵێن كردارمان دەوێت پێوسته پرۆسەى ئاشتى و چارەسەرى دۆزى كورد زیندو بکرێتەوە پێوستی بەرێکەوتنە،
ئيستا ئەردؤگان له هەموو كات زياتر پێوستى به دەنگى كوردە بەڵام ھەنگاوی نەناوە چونكه بەڕيژەى 10% دەنگى كەمى كردووه واته دەنگى ئاك پارتى بؤته 35% له هەڵبژاردنى پەرلەمانى تركيا له ساڵى 2023 به هۆى مەهەپه نەبووايه حكومەتى پێ پێک نەدەھات
به بەراورد به هەڵبژاردنى پەرلەمانى ساڵى 2002 به تەنها له سەدا 45% دەنگەكانى هێنابوو بەتها حكومەتى پێكهێنا زؤر گرنگه بۆ يەك حزب به تەنها حوكمرانى ووڵات بكات ،
هؤكارى سه رەكى وەرگرتنى دەسەڵات لە 2002به هۆى تێكچوونى باردۆخى ئابوورى ووڵات و بژێوى خراپى خەلك بوو
به هۆی حكومرانى نا تەندروستى بولنت ئەجاويد و تانسو تشيلر و مسعود يلماز بانگەشە و بەرنامە وئامانجى سەرەكى ئاك پارتی له هەڵبژاردندا بنيانانەوەى ئابوورى ووڵات و باشكردنى خۆشگوزەرانى خەڵك بوو بۆيه جەماوەر دەنگى پێدان وسەركەوتن
قەیرانی ئابوورى
دۆخى ئابوورى تركيا به قۆناغێكى دژوار گوزەر دەكات تەنگى به تەيب ئەردۆگان وحكومەتەكەى وگەڵ هەڵچنيەوه خەڵك متمانەی به چارەسەركردنى دۆخى ئابوورى ووڵات نەماوه
كەمى خۆراك سەريهەداوه
ئەگەر ئابوورى ووڵات لاواز بێت كاڵاكان بەرز دەبێته وه نرخ چەندقات زياد دەبێت
ڕيژەى بێكارى زياتره له 10% ئەمەش ريژەيەكى بەرزە بؤ هاووڵاتيان و دەولەت
ڕيژەى هەڵئاوسان گەیشتە 70%
هەڵئاوسان دياردەكى نیگەتيفه توشى ئابوورى هەر ووڵاتيك بێت پێوسته به زووترين كات چارەسەر بكرێت
ڕۆژ به ڕۆژ ليرەى توركى بەرامبەر دراوى بيانى له دابەزينه
قەيرانى ئابووریش بێكاريگەر نابێت لەسەر دەنگدەر ريژەى 10% دەنگى AKP كەمى كردووه هۆكارى سەرەكى ئەم قەيرانەيه کە رووى له تركيا ودەسەڵاتەکەی كردووه
*كاريگەرى شەرى بزووتنەوەى حماسی فەلەستين و ئيسرائيل لەسەر هەڵبژاردنى شارەوانيەكان
توركەكان شەش سەده زياتر دولەتى عوسمانيان بەرێوەبردووە و پێشرەوى وولاتانى ئيسلام بوونه
هاتنه دەسەڵاتى پارتى دادو گه شەپێدان بە پلەی یەکەم به هۆى مێژووی کۆن ونوئ ی مدی ئيسلامیە لای کۆمەلگایی تورکەوە
رجب تەیب ئەردۆگان خۆى به سەركردەى ئيخوانەكان وولاتانى ئيسلام وگرووپه ئيسلاميەكان دەبینێت
بۆيه حزبه ئيسلامیەكانى تركيا دەستكراوەن حزبي سعادەتى ئيسلامى دەلئ پێویستە ئالوگۆڕى بازرگانيتان لەگەڵ ئيسرائيل ڕاگرن بەتایبەتی له دوايى شەڕى 7 ئه كتوبرى لەگەڵ حماسى فەلەستينى ،كه ئیسرائیل تاوانى جەنگى دژى خەڵكى مدەنی ئەنجامداوە ،
لە ڕابردوودا ساڵانە بازگانیان دەگەيشته 10 مليار دولار
له داوايى شەرەوە ئالوگۆڕى بازرگانى بەردەوامە بەتایبەتی له دەرياوه كه 253 كەشتى توركى بەكەل وپەلەوه گەيشته كەنار ئاوەکانی ئيسرائيل
له مانگى شوباتەوه فاتح ئەربكانى سەرۆكى حزبى رەفاه نوێ جيابونەوەى خۆى له هاوپەيمانى كۆمار ڕاگەياند ،كه ڕۆڵى سەرەكى هەبوو له هەڵبژاردنى ئەردؤگان به سەرۆك كۆمار ،
به هۆى شەڕى 7ى ئەكتوبر كه ئەندامانى پەرلەمانى رەفاو حزبى سعادەت و لايەنەكانى تر داواى گەماروى ئابوورى دەكەن لەسەر ئيسرائيل .

 كانەبى باپير
ئادار2024
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color