گرنگ

لە کەلار ژنێک لە نۆرەى وەرگرتنى موچە گیانى لەدەستدا

2024-03-31

 

لە شارى کەلار ژنێک، کە خانەنشینى مەدەنى بووە، لە نۆرەى وەرگرتنى موچە گیانى لەدەستدا.

ئاریا ئەنوەر، بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی خانەنشین لە نۆرەى وەرگرتنی مووچەدا بارى تەندروستی تێکچووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

ئاریا ئەنوەر راشیگەیاند، ئەو ژنە پێش دەستپێکردنی دەوام لە نۆرە وەستاوەو سەرەتا بارى تەندروستی تێکچووە و دواتر گواسراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەو لەوێ گیانى لەدەستداوە.

ئەو رەتیکردەوە، کە هۆکارى گیانلەدەستدانەکەی پەیوەندی بە دروستبوونی پاڵەپەستۆی سەرەگرتنەوە هەبووبێت و رایگەیاند، کاتێک ئەو گیانى لەدەستداوە، هیچ قەرەباڵغییەک نەبووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color