گرنگ

زیاتر لە 140 دووکان لە بازاڕی چەلێ سووتان

2024-04-01

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئاگر لە بازاڕی چەلێ لە سەنتەری دهۆک کەوتەوەو زیاتر لە 140 دووکان سووتان.

 

 بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆك رایگەیاند" کاتێک ئاگادار کراینەوە لە ئاگرەکە تیمەكانی بەرگریی شارستانی راستەوخۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە".

 

 

وتیشی، توانیمان دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوەكە، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام  زیاتر لە 140 دوكانی بازاڕی چەلێ زیانێكی زۆری مادییان پێگەیشت.

 

لە ئێستاشدا تیمێكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆی ئاگركەوتنەوەكە دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە.

 

 

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک  ئاماژەی بەوەشکرد، کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە هەوڵی زیاتر لە 30 تیمی بەرگریی شارستانیی  بوو، کە 11 ئەندامی تیمەکانمان تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color