نرخی نه‌وت به جێگیری ده‌مێنێته‌وه
بوار نیوز
به‌پێی رێككه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی "ئۆپیک پڵەس" ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە، تا کۆتایی ساڵی داهاتو بەردەوام دەبێت، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی جێگری و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی ئۆپیک پڵەس به‌م شێوه‌یه رێككه‌وتن:
* ئیمارات ئاستی به‌رهه‌مهێنان له 3 ملیۆنه‌وه به‌رزده‌كاته‌وه بۆ سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
* وڵاتانی سعودیه و رووسیا، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه له 11 ملیۆن به‌رمیل ده‌كه‌نه 11 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل.
* عێراق و كوێت، رۆژانه ده‌توانن ته‌نها 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت زیاد بكه‌ن.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه هه‌رهیه‌ك له عێراق و كوێت و ئیمارات لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی 2022ەوە دەست بەو زیادکردنه بكه‌ن.