گرنگ

رۆژنامەی (الشرق الاوسط): واشنتۆن ڤیزای نەداوە بە دوو وەزیری حكومەتەكەی سودانی


 

 

رۆژنامەی (الشرق الاوسط)، بڵاوی کردووەتەوە کە واشنتۆن ڤیزای نەداوە بە دوو وەزیری حكومەتەكەی سودانی تا بتوانن سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکەن.

بەپێی ناوەڕۆکی هەواڵێکی ڕۆژنامەکە لە گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئەمریكا ئاماژە بە پرسی گروپە چەكدارەكانی هاپەیمانی ئێران كراوەو جۆبایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، داوای لە سودانی كردووە هەژموونی گروپە چەكدارەكان لە قاڵبدات.

بەپێی هەوەڵێکی رۆژنامەی (الشرق الاوسط) کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە ”واشنتۆن ڤیزای نەداوە بە دوو وەزیری حكومەتەكەی سودانی بۆ ئەوەی بچنە واشنتۆن. دوو وەزیرەکەش هەر یەک لە نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵاو ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بوون. هۆکاری پێنەدانی ڤیزاکەش ئەوە بووە کە ئەو دوو وەزیرە سەر بە میلیشیا چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێرانن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color