گرنگ

نمە بارانی پچر پچر دەستپێدەکات


 

 

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی خستەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە 20- 4- 2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 10 کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەک شەممە 21- 4- 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێ کات و شوێن نمە بارانی پچر پچر دەبێـت,
هەندێکجاریش تاوە باران و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە( 3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 10 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 27
زاخۆ : 26
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 31
بەشى پێشبینى / 20- 4- 2024

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color