گرنگ

لە بوارەوە نهێنی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا بزانە، پەیوەندی بە مووچە و بودجەوە نییە

2024-05-15

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ نێپیرەڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بەسەردانێك گەیشتە بەغدا، زۆرێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە سەردانەكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانە، بەڵام ئەو سەردانە هیچ پەیوەندییەكی بو بودجەو مووچەوە نییە و تەنها بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و دیاریكردنی وادەیەكی نوێیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدای كردووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، سەردانەكەی ئەمڕۆی ( نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی هەرێم هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی مووچە و بودجەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نییە و لە بەرنامەی سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم ئەو بابەتە ئەولەویەتی پێنەدراوە، بەڵام پێدەچێت لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشێوەیەكی ئاسایی باسی مووچە بكرێت و نەچنە ناو وردەكارییەكانی پەیوەتس بەو بابەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەستی سەرەكی لە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا، پەیوەندی بە پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە هەیە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدراڵی كۆبووەتەوە و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەش لەسەر هەمان پرس كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی وادەیەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكرێت.

لە زانیارییەكانی بوارئەوەشهاتووە، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەسەر سكاڵاكەی مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بدات كە داوای دواخستنی هەڵبژاردنەكانی كردبوو، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆكی هەرێم لەسەردانەكەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدراڵی كۆبووەتەوە و ڕٍێككەوتنكراوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 10/6دوابخرێت و وادەیەكی نوێ‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color