گرنگ

 گرنگ

به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكى؛ به‌ قوڵى نیگه‌رانیین له‌ ره‌وشى مافى مرۆڤ و ئازادى له‌ هه‌رێمی كوردستان

2024-05-15

 

هه‌فته‌ى رابردوو بڕیكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان به‌ روونى رایگه‌یاندووه‌، به‌ قوڵى نیگه‌ڕانن له‌ ره‌وشى مافى مرۆڤ و ئازادى راده‌ربڕین له‌ هه‌رێمى كوردستان.

رۆژى پێنجشه‌ممه،‌ 9ى ئایارى 2024، ئەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و جه‌ختی له‌ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ، بره‌ودان به‌ دیموكراسى و ئازادییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵ و كاریگه‌ریى ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان كردۆته‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست بوار كه‌وتووه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ باسى له‌ نیگه‌رانییه‌كانى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌مه‌ڕ دۆخى مافى مرۆڤ و ئازادى راده‌ربرین و ئازادی رۆژنامه‌وانى و كاری رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى گه‌یاندۆته‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى، باسی له‌وه‌كردووه‌، به‌ قوڵى نیگه‌رانن له‌ دۆخى ئازادی راده‌بڕین و رۆژنامه‌وانى و پێكهاته‌ ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color