گرنگ

زانیاری نوێ‌ و فەرمی لەبارەی چۆنییەتی زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم

2024-05-23

 

10 هەزار خانەنیشین ناوەکانیان بۆ بەغدا نێردراوە

بوار،
بەرپرسێکی تایبەتی خانەنشینی هەرێم ئاشكرایدەكات، كە دەستیان كردووە بەهاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە سەربازی و شارستانیەوە وەک خانەنشینانی عێراق، بۆ ئەومەبەستەش، تا ئێستا لە سلێمانی زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشین و لە هەولێریش زیاد لە چوار هەزار و 500 خانەنشین ناوەكانیان بۆ بەغدا نێردراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە بوار لەبەرپرسێكی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، بە ئاگاداری لایەنی عێراقی و بە پشت بە ستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە سەربازی و شارستانییەوە لەگەڵ بەغدا، لیژنەیەكی تایبەت لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر پێكهێندراوە و بە فەرمی دەستیان كردووە بە كاركردن بۆ هاوتاكردنی مووچەكانیان بەراورد بە خانەنشیانی بەغدا، لەو چوارچێوەیەشدا تائێستا لە سلێمانی زیاترلە پێنج هەزار و لە هەولێریش زیاد لە چوار هەزار و 500 خانەنشین ناوەكانیان بۆ بەغدا نێردراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو ڕێنماییانەی كە بۆمان هاتووە مووچەی خانەنشینانی هەرێم بەجۆرێك زیاددەبێت كە ئەو خانەنشینانەی پێش 1/1/2014 موچەكەیان 200 هەزار دینار بووە ئێستا خۆیان لە ژیاندا نەماون ڕاستەوخۆ مووچەكانیان دەبێتە 320 هەزار و 100 هەزاریش مینحە وەردەگرن و بەكۆی گشتی 200 هەزار دینارەكە دەبێتە 420 هەزار دینار.

ئەو بەرپرسەی بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خانەنشینانەی كە كۆچی دواییان كردووە بەڵام دوو میراتگر مووچەكەی وەردەگرن و پێشتر 200 هەزار دینار مووچەكەی بووە، لەهاوتاكردنی مووچەكەی لەگەڵ بەغدا ڕاستەوخۆ مووچەكەی دەبێتە 360 هەزار و 100 هەزار مینحەش وەردەگرن و موچەكەیان دەبێتە 460 هەزار دینار، هاوكات ئەو خانەنشینانەشی كە خۆیان لە ژیاندان ئێستا 200 هەزار دینار وەردەگرن راستەوخۆ موچەكەیان دەبێتە 500 هەزار و 100 هەزار مینحەیان دەبێت بەكۆی گشتی 600 هەزار دینار مووچە وەردەگرێت، بەڵام گەر بڕوانامە و خزمەتیشیان زۆر بێت ئەوا بەپێی بڕوانامە و ساڵی خزمەتەكەیان موچەكەیان تا 800 هەزار دینار زیاد دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color