لەهەمواری خشتەی بودجەی پەرەپێدان پشکی هەرێمی کوردستان کەمتر لە ڕێژەی خۆی هەژمار کراوە. ئەوەش بە هەژمارکردنی میکانیزمێک کە پشکی هەرێم کەم دەکاتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی ٤۱ تریلیۆن و ٥۲٤ ملیار دیناری بۆ بودجەی پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگاکان تەرخانکردووە. لەو بڕە ٤ تریلیۆن و ٨۷٥ ملیار دیناری بۆ هەرێمە و ڕێژەی پشکی هەرێم لە بری ئەوەی ۱۲.٦۷ لەسەد بێت کەمبووەتەوە بۆ ۱۱.۷٤ لەسەد و بەوەش پشکی هەرێم لە پێنج تریلیۆن و۲٦۱ ملیار دینارەوە بۆ ٤ تریلیۆن و ٨۷٥ ملیار دینار کەمبووەتەوەو بڕی ۳٨٦ ملیار لە پشکی هەرێم کەمکراوەتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق میکانیزمێک بەکار دەهێنێت بۆ هەژمارکردنی پشکی هەرێم کە بریتییە لە پشکی ۱۲.٦۷ی ۱٥ پارێزگاکەی تری عێراق و و ڕێژەی پشکی هەرێم لە چاو پشکی ۱٥ پارێزگاکەی تری عێراق دیاری دەکات نەک لە پشکی هەموو عێراق
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ۳٨ تریلیۆن و ٤۲۱ ملیار دیناری بۆ ۱٥ پارێزگای عێراق تەرخانکردووە و لەو پارەیە پشکی هەرێم بەڕێژەی ۱۲.٦۷ لەسەد دیاری کراوە. پاشان پشکەکەی هەرێم خراوەتە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و هەرێمەکان و لە ئەنجومەنی وەزیران لە خشتەکانی هەمواری بودجە ئەو فێڵەی وەزارەتی دارایی عێراق تێپەڕیووەو هەستی پێنەکراوە.