گرنگ

کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم داوای گفتوگۆی سێقۆڵی لەگەڵ هەرێم و بەغداد دەکەن

2024-05-28

 
لە راگەیەنراوێكداو بۆ چارەسەری پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم داوای گفتوگۆی سێقۆڵی لەگەڵ هەرێم و بەغداد دەکەن.
 
 
لەمبارەیەوە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئەپیکۆر APIKUR لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای گفتوگۆی سێ قۆڵی لە نێوان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم و حکومەتی هەرێم و بەغداد دەکات بۆ چارەسەری پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم.
 
لە ڕاگەیەندراوێکدا APIKUR ڕەزامەندی دەردەبڕێت بە هەندێ گۆڕانکاری لە گرێبەستەکانیان بە مەرجی گرەنتیکردنی شایستە دارایەکانی پێشوو و داهاتویان و پاراستنی مەرجە بازرگانیەکانی گرێبەستەکانیان.
 
 
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ئاشکرایکردووە، لە دوای ڕۆژانی ۷ تا ۹ی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا گفتوگۆی هاوبەش لە نێوان کۆمپانیاکان و هەردوو حکومەت نەکراوەو نزیکەی پێنج مانگە ئەو گفتوگۆیانە وەستاون.
 
مایڵز کاگینز ووتەبێژی APIKUR لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت پێیانوایە گفتوگۆی سێقۆڵی لەگەڵ هەرێم و بەغدا باشترین ڕێگایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم .
 
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان APIKUR پێک دێت لە هەشت کۆمپانیای بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێم کە زۆرینەی نەوتی هەرێم پێک دەهێنن و بریتین لە کۆمپانیاکانی DNO و گەنەڵ ئینێرجی و HKN و گوڵف کیستۆن و شاماران پترۆلیۆم و هنت ئۆیڵ و ویسترن زاگرۆس و مۆڵ کالگێران.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color