گرنگ

ئایدن مەعروف: پێنج کورسی کۆتا کەمە و زیاترمان دەوێ

2024-05-28

 

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایدەگەیەنێت كورسی كۆتاكان لە 11 كورسیەوە كرایە 5 كورسی ئەو دابەشكردنە هەڵەیە ئەوە كەمكردنەوەیە لە شەئنی پێكهاتەكان ، لەدەرەوەی كۆتاش ئێمە ئامادەین بەشداری بكەین لە پرۆسەی هەڵبژاردن .

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لەلێدوانێكی تایبەت بە بوار رایگەیاند: ئێمە ئەمرۆ كۆبونەوەیەكی راوێژكاریمان هەیە لەگەڵ نوێنەری بەشێك لە پێكهاتەی نەتەوەی توركمان دواتر لەگەل نوێنەری پێكهاتەی كلدان سریان ئاشوری دەكەین تایبەت بەكۆتا دیارە لەماوەی رابردوودا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق پێنج كۆتای دیاریكردووە بۆ نەتەوەكان و بۆ پێكهاتەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئێمە ئەم پێنج كۆتایە رەتدەكەینەوە بۆیە ئەمرۆ داوامان كردووە پێنج كۆتا بكرێتە یازدە كۆتا چونكە دابەشكردنەكە هەڵەیە و ئەم ژمارەیە كەمەو پێویستە راستبكرێتەوە چونكە دابەشكردنەكە بەپێوەری جوگرافی كراوە وە لەسەر ئەساسی حیزبی كراوە ئەوەش هەڵەیە .

ناوبراو دەڵێت: كورسی كۆتا بۆشاری كفری حەقی خۆیانە چونكە توركمانی لێیەو پێویستە بەڵام بۆ هەولێر كەمە چونكە زۆرینەی توركمان لە دوای شاری كەركوك لەسنوری هەولێرەو پێویستە ئەوە راستبكرێتەوەو كورسی كۆتا بۆ هەولێر بكرێتە پێنج كورسی .

ئاماژەی بەوەشكرد كە بەنیازن ئەمرۆ نوسراوێك ئامادەبكەن و ئاراستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی دەكەن و پێنج كورسی كۆتا رەتدەكەنەوە ئەوەش هەڵوێست و بۆچوونی هەموو توركمانەكانە .

دەشڵێت ئەو بریارەی كە دادگای فیدراڵی لە 21-2-2024 كە كۆتایی بەسیستەمی كۆتا هێنا بریارێكی هەڵەبوو وە كاردانەوەشی بەدوای خۆیدا هێنا لەناوەو لەدەرەوە .

لەكۆتاییدا ناوبراو دەڵێت :دەمەوێت زۆر سوپاسی كاك مەسروربارزانی بكەم كە رۆڵێكی زۆر باشی هەبوو لەگەڕاندنەوەی كۆتا و وە پشتیوانی لە سیستەمی كۆتا و لە پێكهاتەكان كردووە وە هەروەها سوپاسی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەكەین كە رۆڵێان هەبوو لەگەراندنەوەی ئەو پێنج كورسی كۆتایە .

لەكۆتاییدا دەڵێت ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن بە بەشداری سەرجەم لایەنەكان و سەرجەم پێكهاتەكان ، داواش لە كۆمسیۆن دەكەین پێداچونەوە بە بریارەكانی بكات و گۆرانكاری لەم ژمارەی كۆتاكان بكات .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color