گرنگ

شێخ جەمالی کرپچنە، وەک جوتیارێکی نمونەیی دەچێتە ناو تۆڕی جوتیارە نمونەییەکانی جیهان

2024-05-28

 
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت یەکێک لە جوتیارە نمونەییەکانی کورد ناوی دەچێتە ناو تۆڕی جوتیارە نمونەییەکانی جیهان.
 
 
لەمبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند: ”بە نامەی فەرمی جوتیاری نموونەیی شێخ جەمالی کرپچنە لەلایەن زانکۆی نێودەوڵەتی ڤاخنینگ ناسێنراوە وەک یەکەمین جوتیار و کێڵگەی هەڵبژێردراوی پەسندکراوی هەرێم لەتۆری جوتیارانی ئەستێرەی جیهانی لایت هاوس فارمینگ”.
 
 
وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاندووە: ”لەگەڵ چوونی جوتیاری نموونەیی شێخ جەمالی گرپچنە بۆ ناو تۆری جیهانی جوتیارە نموونەییەکان، ناوی کوردستانیش بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کورددا، دەچێتە سەر نەخشەی دوانزە ووڵاتی پێشکەوتووی بواری کشتوکاڵی، کە بە توێژینەوەی گرنگ و ئەکادیمی ناسراون، ناوی کوردستان بە شانازییەوە دەبێته سێزدەهەمین ووڵات لەو نەخشەیەدا”.
 
 
شێخ جەمالی کرپچنە جوتیارێکی نمونەیی هەرێمی کوردستانە لە کێڵگەکەی لە گوندی کرپجنەی ناحیەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ کۆمەڵێک توێژینەوەو داهێنان و پەرەپێدانی کشتوکاڵی کردووە لەسەر ئاستی هەرێم کوردستان و تەنانەت جیهان نوێ و جیاوازن ، بەرهەمهێنانی دەیان جۆر تەماتەی جیاواز و گۆڵدن بێری و بەرهەمی تری کشتوکاڵی جێگای سەرنجی توێژەران و ئەکادیمیانی بیانی بواری کشتوکاڵ بوون.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color