گرنگ

بوار نیوز ناوەرۆكی دیداری سەرۆكی فەرەنسا و شاندێكی رۆژ ئاوای كوردستان ئاشكرا دەكات


 

بوار نیوز، دهۆك

یٔیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، لەکاتی پێشوازیكردنی لەشاندێكی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڵێنیدا "فەرەنسا بە شێوەیەكی فەرمی پشتگیری لە ناساندنی بەرێوبەری خۆسەری دەكات".

رۆژی دووشەممە ۱۹ـ ی تەمۆز ۲٠۲۱، یٔیمانوێل ماكرۆن لە كۆشكی ئیلیزێ لەپاریس پێشوازی لەشاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، ئیلهام یٔەحمەد، سەرۆكی دەستەی جێبەجێكار لە یٔەنجومەنی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، بێریڤان خالد، هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكار لەبەرێوەبەرایەتی خۆسەر و غەسان یوسف، هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر. بەشداربون لەدیدارەکەی ماکرۆن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەم دیدارە لە پاریس بۆ بوار نیوز وتی:"ئامانجی سەردانی یٔەم شاندەی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر، بەدەستهێنانی پشتگیری فەرەنسایە بۆ ناساندنی بەرێوبەرایەتیەكەیان، بۆیە ئیمانوێل ماكرۆن بەڵێنیدا پشتگیری لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بكات".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی:" سەرۆكی فەرەنسا ئەو بەڵێنەشیدا هەتا وەكو مەترسی داعش هەبێت فەرەنسا لە روی سەربازییەوە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر دەكات".
سەرچاوەكە یٔاشكرایكرد:" شاندی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر داوای لەماكرۆن كرد لەسەر یٔاستی ئەوروپاو جیهان كار بكات بۆ ئەوەی زۆرترین وەڵات بەفەرمی پشتگیری لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بكەن".
لە ساڵی ۲٠۱٥، ماکڕۆن لەكۆشكی یلیزێ پێشوازی لەیەكەم شاندی رۆژئاوای كوردستان كرد، یٔەمە دوەم جارە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەکۆشکی ئیلیزێ پێشوازی لە شاندێكی رۆژئاوای كوردستان دەكات كە هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتی كوردانی رۆژیٔاوای كوردستان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لەباكورو رۆژهەڵاتی سوریا بەشێوەیەكی فەرمی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color