گرنگ

ڕێکەوتن بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرا

2024-05-30

 
 
لەكۆبونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەری لایەنە براوەکانی کەرکوک بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک ،ڕێکەوتن بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرا .
 
لەمبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە لە کۆبونەوەکە پێداچوونەوە بە هەوڵەکانی پێشوو و ڕاوێژکراوە بۆ پەسەندکردنی وەرەقەی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان پێکهاتەکانی پارێزگا و میکانیزمی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە بەپێی یاسا.
 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆبونەوەکە لەپێناو پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و برایانە لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بەبێ دوورخستنەوە و پەراوێزخستنی هیچ لایەک بووە و لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەرەقەیەکی سیاسی پەسەندکراوە، هاوکات بەشێک لەو تێبینیانەی لایەنەکان وەرگیراون و دیراسە و پێداچوونەوەیان بۆ کرا.
 
هەروەها ڕێککەوتنێک کرا بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی ئەنجومەنی پارێزگا لە کاتێکی نزیکدا بەمەبەستی دەستپێکردنی ڕێکارە دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە و پەسەندکردنی ناوەڕۆکی ئەو وەرەقەیەی دەبێتە ڕێککەوتنێکی سیاسی.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color