بە بڕیارێكی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی حكومەتی عێراقی تەنها لە دوو دەروازی نێوان هەرێم و عێراق ڕێگە دەدرێت بە هاوردەكردنی بەرهەمی كارگەكانی هەرێمی كوردستان.
بە بڕیارێكی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی حكومەتی عێراقی كە ئاراستەی سەرجەم بازگەكانی نێوان هەرێم و عێراق كراوە لە بەرواری 1/6/2024 تەنها لە دوو دەروازی نێوان هەرێم و عێراق ڕێگە دەدرێت بە هاوردەكردنی بەرهەمی كارگەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش بەو مەرجەكە كە دەبێت ئەو كارگانە مۆڵەتی كاركردنیان لە حكومەتی عێراقییەوە وەرگرتبێت و بە پێچەوانەوە رێگەنادریت بەرهەمەكانیان ڕەوانەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی حكومەتی عێراقی بە نوسراوێك سەرجەم بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی ئاگاداكردووەتەوە كە لە 1/6/2024ەوە هاوردەكردنی بەرهەمی كەرەستەو كاڵاكانی كارگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تەنها لە دوو دەروازەوە ڕێگە پێدراو دەبێت كە بریتن لەدەروازەی ( سد ) لە سنوری پارێزگای موسڵ و دەروازی دووەمیش لەڕێگای دەروازەی (خانقین) ەوە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجی رێگەپێدان بە هاوردەكردنی بەرهەمی ئەو كارگانەش ئەوەیە كە دەبێت كارگەكان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە مۆڵەتی كاركردنیان وەرگرتبێت و كار بە مۆڵەتی حكومەتی هەرێم ناكرێت تەنانەت ئەگەر بڕێكی زۆریش گومرگ بدەن هەر ڕێگەیان پێنادرێت بەرهەمەكانیان بۆ پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بگوازنەوە.
بوار ئەوەشی زانیوە كەزۆرێك لە بازرگانان و خاوەن كارگەكان لەهەرێمی كوردستان بەم نوسراوەیان زانیوە و داوایان لەبەرپرسانی هەرێم كردووە كە بێنە سەرهێڵ و ڕێگە نەدرێت ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت، چونكە بەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارە زۆرێك لەكاركەكانی هەرێم ڕووبەڕووی زیانێ:ی زۆر دەبنەوە و تەنانەت زۆرێكیشان لەكاردەكەون بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەكانیان لەناوخۆی هەرێمی كوردستان.