گرنگ

بانکی ناوەندی ڕەزامەندی کۆتایی نیشاندا لەسەر لادانی هەمیلە گەردی لە بەڕێوەبەری ئاڕتی بانک

2024-06-02

 

بانکی ناوەندی عێراق، ڕەزامەندی کۆتایی نیشاندا لەسەر لابردنی هەمیلە گەردی بەڕێوەبەری گشتی ئاڕتی بانک و دەست بەکاربوونی دەستەیەکی نوێی کارگێڕی بۆ ئاڕتی بانک.
 
ڕۆژی هەشتی ئایار، بە هۆی دروستبوونی کێشە لە نێوان خاوەن پشکەکانی ئاڕتی بانک و هەمیلە گەردی بەڕێوەبەری گشتی ئاڕتی بانک، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
 
بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، پێویستە بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی ڕەزامەندی بانکی ناوەندی وەربگیرێت.
 
بەهۆی دروستبوونی کێشە لە نێوان خاوەن پشکەکانی ئاڕتی بانک و هەمیلە گەردی بەڕێوەبەری گشتی ئاڕتی بانک، خاوەن پشکەکان بەڕێوەبەری گشتی ئاڕتی بانکیان لە پۆستەکەی دوورخستەوەو دەستەیەکی نوێی کارگێڕییان بۆ بانکەکە دەست نیشان کرد.
 
بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری دروستبوونی کێشە لە نێوان خاوەن پشکەکان و بەڕێوەبەری ئاڕتی بانک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ماوەی چەند ساڵێكە بەڕێوەبەری گشتی ئاڕتی بانک لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا هیچ قازانجێكی نەداوە بە خاوەن پشكەکان.
 
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئاڕتی بانک، بەشی مۆڵەت و کۆنترۆڵ و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقی بەپێی نووسراوی ژمارە 9/4/6638 لە بەرواری 30/05/2024، ڕەزامەندی داوە لەدەست بەکاربوونی دەستەی نوێی کارگێڕی ئاڕتی بانک.
 
بانکی بازرگانی هەرێمی بۆ وەبەرهێنان و دارایی ناسراو به‌ (ئاڕتى بانك) لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە مانگی تەمموزی ٢٠٠١ دامه‌زراوه‌، یه‌كێكه‌ له‌ بانكه‌ گه‌وره‌ و به‌ ناوبانگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێڕاق. سه‌رمایه‌كه‌ى به‌ زیاتر له‌ 250 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color