سەرۆک وەزیرانی عێراق تایبەت بە پەسندکردنی بوودجە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند: دەستخۆشى و سوپاسی سەرۆکایەتی و ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران و هێزە سیاسییەکان دەکەم بۆ پەسندکردنی خشتەکانی بوودجە.
لەرگەیاندراوەکە سوودانی دەشڵێت، لیژنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەران و لیژنەى دارایى کاری گرنگیان کرد بۆ پەسەندکردنى خشتەکانى بودجە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتیوانى ئەنجوومەنى نوێنەران و هێزە سیاسییەکان گرنگە بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت.