گرنگ

پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کێشەی کرێنشینانی لە هەرێم چارەسەر نەکردووە

2024-06-07

 

یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە ئامامجی چارەسەرکردنی کێشەی کرێنشینان لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوێندرا، بەڵام دوای ١٨ ساڵ دەرکەوت کە ئەم یاسایە نەیتوانیوە کێشەی کرێنشینانی هەرێم چارەسەر بکات.

لە ماوەی ١٨ ساڵی ڕابردوودا بەپێی یاسای وەبەرهێنان، هێندەو نیوی ژمارەی کرێچییانی هەرێم خانوو و شوقەو ڤێلا لە هەرێم دروستکراون بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کرێنشینان سودمەند نەبوون لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.

لە ماوەی ١٨ ساڵی ڕابردوو، نزیکەی ٢١٤ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێم دروستکراون، کە نەتوانراوە کێشەی ١٥٠ هەزار کرێنشینی هەرێم چارەسەر ببێت.

لەساڵی ٢٠٠٦، پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە ٤ی پەسەند کرد کە بەهۆیەوە دەستەی وەبەرهێنان دروستکراو لە ڕێی ئەو دەستەیەوە مۆڵەتی دروستکردنی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون درا بە کۆمپانیاکانی دروستکردنی خانو و بەرە.

بەپێی ئامارێکی نافەڕمی، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٥٠ هەزار کرێنشین هەن. بەڵام دروستکردنی نزیکەی ٢٤٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێم نەبووەتە هۆی چارەسەری کێشەی کرێنشینان.

بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانەوە لە ساڵی 2006ـەوە نزیکەی 214 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دروستکراون.

لەو ٢١٤ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی لە هەرێم دروستکراوە زیاتر لە 105 هەزار یەکەیان شوقە بوون. لەگەڵ 92 هەزار خانووی نیشتەجێبوون. هەروەها 17 هەزار ڤێلا.

بەهۆی گرانی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون و قورسی شێوازی پارەدانی یەکەکانی نیشتەجێبوون، کرێنشینان نەیانتوانیوە سوودمەند ببن لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بەهۆیەوە کۆتایی بە کێشەی کرێ نشینان بهێنرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color