له گه‌رمیان، سێ ئامێری پشکنینی pcr هه‌یه‌و کیتی دیاریکردنی کۆرۆنای ده‌لتا نیه
بوار نیوز، گەرمیان
به‌رپرسی ته‌ندروستی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی توشبوانی کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا، زیادی کردوه‌و هه‌ندێکیان دۆخیان خراپه، هه‌روه‌ها به‌رپرسێکی دیکه ئاماژه به‌وه ده‌کات، سێ ئامێری پشکنینی کۆرۆنا هه‌یه به‌ڵام کیتی تایبه‌ت به‌دیاریکردنی ده‌لتایان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه‌و نیگه‌رانیشه له‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی ڤاکسین زۆر که‌مه.
به‌پێی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 235 هاوڵاتی لەگەرمیان توشی کۆرۆنا بونه، به‌ڵام نازانرێت توشی کام جۆری کۆرۆنابونه.
عه‌دنان زه‌هاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا بۆ نه‌خۆشیه گوازراوه‌کان به بوار نیوزی وت: له‌ئێستادا 45 نه‌خۆشی توشبوی کۆرۆنا له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادان و دۆخی ته‌ندروستی پێنج که‌سییان باش نیه، هه‌روه‌ها به‌زۆری ئه‌وانه‌ی توشبونه، دانیشتوی شارۆچکه‌ی کفری سه‌ر به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانین .
له لایه‌کی دیکه دکتۆر ئەیاد محەمەد خوێندکاری دکتۆرا لە بواری مۆلیکیولەر جینەتیک، لەبەشی پشکنینی نەخۆشخانەی قەڵا دەوام دەکات، بۆ بوار نیوز، وتی: له‌هه‌ڵمه‌تی دوه‌می کۆرۆنادا، به یه‌ک ئامێری PCR تایبه‌ت به پشکنینی کۆرۆنا، توانیمان زاڵ بین به‌سه‌ر کۆرۆنادا، به‌شێک له‌دانیشتوانی ناوچه‌که سنورییه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندیش ڕویان تێده‌کردین.
وتیشی: لەئێستادا دو ئامێری پشکنینی PCR مان لەنەخۆشخانەی قەڵا ھەیە، بەڵام کیتی جۆرە نوێیەکە تاکو ئێستا بەردەست نیە ئەوەی ھەیە لەئێستادا کیتی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا واتا پشکنینی توشبون دەستنیشان کردنیان دەکرێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو، نیگه‌رانی خۆی پیشاندا، له‌وه‌ی له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له کۆی زیاتر له 320 هه‌زار دانیشت‌و، که‌متر له 2%ی هاوڵاتیان، ڤاکسینیان به‌کارهێناوه‌و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه .
له‌کۆتایی قسه‌کانیدا وتی: به‌داخه‌وه له‌ناو خه‌ڵکدا جۆرێک له‌مه‌ترسی له‌نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به کۆرۆنا دروست بوه‌و بووه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوکێ، بۆیه نەخۆشخانەی قەڵا کەس ناکوژێت! بەداخەوە زۆربەی ئەوانەی مردون، درەنگ ھێنرابونە نەخۆشخانەو ڕێژەی ئۆکسجینیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیبون، بۆیە چارەسەریان زەحمەت بو.
ڤایرۆسی کۆرۆنا جۆری ده‌لتا، یه‌کێکه له‌و ڤایرۆسانه‌ی که به کۆرۆنای سێیه‌م ناوده‌برێت و له گواستنه‌وه‌دا خێرایه‌کی زۆری هه‌یه‌و به‌زوی بڵاوده‌بێته‌وه‌و له ئێستادا ده‌لتا گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی کوردستان و له شاره‌کان توشبوی ده‌رکه‌وتوه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه له‌گه‌رمیان تووشبوی هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا دیاری نه‌کراوه.
بوارنیوز، بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێ زانیاری تایبه‌ت به کۆرۆنا، زیاتر له چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندی کرد، به به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌کانی نه‌دایه‌وه.