گرنگ

لیستی مووچەی مانگی ئایار راگەیاندرا

2024-06-10

 
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوكردەو خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە.
 
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوی كردەوە ، ڕۆژی دووشەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بڕی ( ٤١٩,١٩٠ ) چوارسەدو نۆزدە ملیارو سەدو نەوەد ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان. ****. ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/٦/١١، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە ، خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت. 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color