گرنگ

لەسەر پارچە زەویەکی تەنیشت 120 مەتری شەڕە تەقەیە دروستبووە و بریندار هەیە


 
 
لەسەر پارچە زەویەکی تەنیشت شەقامی 120 مەتری هەولێر لە گەڕەکی هەولێری نوێ شەڕە تەقە دروستبوو چەند کەسێک بریندارن.
 
بەپێی زانیاری بەردەستی بوار، کەمێک پێش ئێستا چەند ئۆتۆمبێلی جۆری لاندگرۆزەر چوونەتە سەر پارچە زەویەک لە تەنیشت شەقامی 120 مەتری و تەنیش شووقەکانی مینی سلاڤا، شۆفڵێکیان بردۆتەسەر پارچە زەویەکه و سەرقاڵی کارکردن بوون.
 
لەوکاتەدا چەند ئۆتۆمبێلیکی تر بە چەند چەکدارێک چوونەتە سەر پارچەزەویەکەو و دەمەقاڵی دروست بووەو شەڕە تەقە دروستبووە.
 
بوار زانیویەتی، بەهۆی شەڕە تەقەکە چەند کەسێک بریندار بوون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color