گرنگ

سەرۆكی یەكێتی بڕیاری دەستبەکاربوونی بۆ دیار عومەر، وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی کۆماندۆ دەرکرد

2024-06-10

 
 
سەرۆكی یەكێتی بڕیاری دەستبەکاربوونی بۆ موقەدەم دیار عومەر، وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی کۆماندۆ دەرکرد.
 
 
بەپێی راگەیاندراوێکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەمەراسیمێکدا لە بارەگای هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بڕیاری دەستبەکاربوونی بۆ موقەدەم دیار عومەر، وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەرکرد.
 
بافڵ تاڵەبانی لەوتەیەکیدا وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ موقەدەم دیار عومەر، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەکرد لەبەرامبەر راپەڕاندنی ئەرکەکانی رابردووی و راشیسپارد، وەک هەمیشە و بەهەمان رۆحییەتی ئاکام عومەر پارێزەری خاکی کوردستان بن، کۆماندۆی کوردستان ئەمانەتی فەرماندە ئاکامە و دەبێت هەمووتان هاوشێوەی ئەو سەرڕاست و ئەمەکداربن بۆ یەکێتی و کوردستان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color