گرنگ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کارەکانی لەگەڵ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ڕاگرت

2024-06-10

 
 
بەهۆی کێشەی سیاسی نێوان وەزیری کۆچ و کۆچبەران و پارتی دیموکرات لەسەر ئاوارەکانی شنگال و دەشتی نەینەوا ڕێگری لە کارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەکرێت و وەزارەتەکە کارەکانی لەگەڵ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ڕاگرتووە.
 
بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دژی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لەدادگای فیدڕاڵی لەسەر کەمپی ئاوارەکان پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزارەتی کۆچبەران گرژی تێکەوتووە.
 
لەماوەی ڕابردوو ڕێگە نەدرا ئیڤان فایەق، سەردانی پارێزگای دهۆک بکات و لەمەراسیمێکی تایبەت بەگەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکان ئامادە بێت.
 
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەیەوێت بەر لەکۆتای ئەمساڵ سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابخات و ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە شوێنی خۆیان و وەک هەنگاوی یەکەم بڕیاری داخستنی خوێندنگای تایبەت بەئاوارەکان دراوە تا ناچاربن بگەڕێنەوە شارەکانی خۆیان.
 
پارتی دیموکرات و حکومەتی هەرێم دژی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگالن بەو هۆیەوە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەیەوێت و داوا دەکات ڕێککەوتنی شەنگال جێ بەجێ بکرێت پاشان ئاوارەکان بگەڕێنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color