گرنگ

بوار هۆکاری نەناردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی ئاشکرا دەکات

2024-06-11

 
 
جیاوازی لیستی موچەی خانەنشینی سەربازی لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەربازی و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم هۆکاری سەرەکی نەناردنی موچەی خانەنشینی سەربازییە لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە.
 
وەزارەتی دارایی عێراق، پێچەوانەی مانگەکانی پێشوو لەگەڵ مووچەی خانەنشینی شارستانی و شەهیدان و فەرمانبەرانی شارستانی مووچەی خانەنشینی سەربازی ڕەوانەی هەرێم نەکرد. جیاوازی لە نێوان دوو لیستی خانەنشینی سەربازی بووە هۆی نەناردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی تا ورد بینی دەکرێت.
 
بەپێی زانیاریەکانی بوار، لیستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی نزیکەی ۱۲ هەزار ناو جیاوازی لەگەڵ لیستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم هەیە.
 
بەپێی ئەو لیستەی بەڕێوەبەرایەتیەخانەنشینی سەبازی ڕەوانەی بەغدای کردووە، خانەنشینی سەربازی هەرێم ۱۱۰ هەزار و ۷۲۹ کەسە. بەڵام بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم خانەنشینانی سەربازی کەمتر لە ۹۰ هەزار کەسن.
 
بەهۆی ئەو جیاوازییەی لە لیستەکان هەیە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری وردبینی کردنی لە لیستەکان داوەو مووچەی خانەنشینانی سەربازی لەگەڵ مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەران نەناردووە کە بڕەکەی مانگی پێشوو ۷٥ ملیار و ٦۳۰ ملیۆن دینار بووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color