گرنگ

ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی لێبڕینی موچە دەدات


 

بوارنیوز، هەولێر
بڕیار وایە ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەوەو بڕیار لەسەر کەمکردنەوە یان نەهێشتنی لێبڕین لەموچە بدات. بەم هۆیەشەوە چەند ڕۆژێک دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە دوادەکەوێت.

سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیران بەبوارنیوزی راگەیاند: دابەشکردنی موچە چەند رۆژێک دوادەکەوێت، پێشتر بڕیار بو ئەم مانگە لە ۲٥ی تەموز دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت، بەڵام بەهۆی دەستکاریکردنی لێبڕینەوە، موچە لە ۲٥ی مانگ دابەش ناکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: بڕی پارەی پێویست لەبەر دەستە بۆ دابەشکردنی موچە بە هەردو جۆری لێبڕینی لە٪٢١و بەبێ لێبڕینیشەوە، بەڵام ئەمە پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تاوەکو یەکلایی بکاتەوە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە چۆن دەبێت.

وتیشی "بە دڵنیاییەوە موچەی ئەم مانگە بە لێبڕینی ٪٢١ نابێت، بەڵکو کەم دەکرێتەوە یان لێبڕین هەڵدەگیرێت”.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color