گرنگ

بە یاسایەکی نوێ حكومەتی عێڕاق دەیەوێت كۆنتڕۆڵی كاری هەواڵگری لە هەرێم بكات

2024-06-11

 

حکومەتی عێراق دەیەوێت، لە ڕێگای یاسای دەزگای هەواڵگری عێراقەوە کۆنترۆڵی كاری هەواڵگری تەواوی عێراق بە هەرێمەوە بکات.

لە ئێستادا پڕۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری عێراق نێردراوەتە پەرلەمانی عێراق و لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری و یاسایی سەرقاڵی پێداچوونەوەی پڕۆژە یاساکەن و بڕیارە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

بەپێی یاساکە دەبێت یەک دەزگای هەواڵگری فیدڕاڵی لە عێراقدا هەبێت. ئەو دەزگایە بەرپرس بێت لە بابەتی زانیاری و هەواڵگری هەموو عێراق. بەپێی ڕەشنوسی یاساکە هیچ پێگەیەک بۆ هەردوو دەزگای زانیاری و پاراستن کە دوو دەزگای هەواڵگری هەرێمن دیاری نەکراوە. لە ئایندەدا پێدەچێت کێشەی یاسایی بۆ هەردوو دەزگاکە دروست بکرێت بەو پێیەی بەغدا لە یاساکەدا دەزگای هەواڵگری نشتیمانی عێراق بەفیدڕاڵی و تاکە دەزگای بەرپرسیار لەهەواڵگری پێناسە كردووە.

دوای تێپەڕاندنی یاسای دەزگای ئاسایشی نشتیمانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی بەکەڵک وەرگرتن لە دۆخی ئێستای پەرلەمان کەسەرۆکایەتی بەوەکالەت لە دەستی شیعەدایە دەیانەوێت پڕۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری عێراق تێپەڕێنن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color