گرنگ

پەروین فاتیح: سوودانی، دەتوانێت بەتەکلیف خالید شوانی وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی کەرکوک دابنێت

2024-06-11

 
 
ئەندامێکی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕایدەگەیەنێت کە محەمەد شەیاع سودانی دەتوانێت وەزیری دادی حکومەتی عێراق تا کاتی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی کەرکوک دەست نیشان بکات.
 
پەروین فاتیح؛ ئەندامی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێیوایە چارەسەرکردنی کێشەی پێکنەهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا کاتێک ئاسان دەبێت کە خوودی سوودانی، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق وەک نوێنەری خۆی بۆ سەرپەرشتیی چارەسەرکردنی بابەتەکە ڕەوانەی کەرکوک بکات و  لەبری پارێزگاری کەرکوک دابنرێت، تا گەیشتن بەئەنجامێکی یەکلاکەرەوە.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color