گرنگ

دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دواکەوتووە

2024-06-12

 
 
ماوەی ١٢ ڕۆژ دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دواکەتووەو بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
 
 
لە سەرەتای هەموو مانگێک ئەمەریکاو هاوپەیمانان بڕی پارەی پێویستیان بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە ڕەوانەدەکرد، بەڵام بەبێ ڕونکردنەوەو دەست نیشانکردنی هیچ هۆکارێک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
 
دابەش نەکردنی مووچەی مانگی ئایاری لیوا هاوبەشەکان لە کاتێکدایە لیواکانی تری پێشمەرگەو هێزە سەربازییەکان ئێستا مووچەی مانگی چوار وەردەگرن و ئەوان زیاتر لە ٣٠ ڕۆژە موچەی مانگی نیسانیان وەرگرتووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color