گرنگ

وەزیری دەرەوی ئێران سەردانی هەرێم دەکات، لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و پارتی کۆدەبێتەوە.

2024-06-12

 
 
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە.
 
عەلی باقری وەزیری دەرەوەی ئێران، سبەی ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۳ی حوزەیران، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوەو پاشان ڕۆژی هەینی دێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و حکومەت کۆدەبێتەوە.
هێشتا ڕوون
هێشتا ڕوون نیە باقری سەردانی سلێمانی دەکات یان نا؟ بەڵام لە بەرنامەیدایە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆببێتەوە لە سلێمانی بێت یان هەولێر.
 
عەلی باقری لە سەردانەکەی سوپاسی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و پارتی و یەکێتی دەکات بۆ بەشداری و هاوخەمیان لە پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئەمیر عەبدولەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران.
 
بەشێکی کۆبونەوەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، تایبەت دەبێت بە دۆسیەی ئەمنی و سنور و پەیوەندی نێوان هەرێم و ئێران دەبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color