گرنگ

حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر پێدانی بەشێک لەغازی کۆرمۆر بەعێراقدا

2024-06-12

 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی نیشان دەدات لەسەر فرۆشتنی بەشێک لە غازی کۆرمۆر بە حکومەتی عێراق.
 
ڕۆژی ۱۰ی حوزەیران، حەمید زیا جەعفەر سەرۆک و دامەزرێنەری کۆمپانیای نەفت هیلال و خاوەن گەورەترین پشکی کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کرد.
 
بەپێی زانیاریەکانی بوار، لە کۆبونەوەکەی ڕۆژی ١٠ی حوزەیران، حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر گرێبەستی نێوان کۆمپانیای نەفت هیلال و وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ پێدانی بەشێک لە غازی کۆرمۆر بە حکومەتی عێراق.
 
لەبەرامبەر ئەو ڕەزامەندییەی حکومەتی هەرێم بەو گرێبەستە، داناگاز و نەفت هیلال بەڵێنیان داوە بە ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم غاز بفرۆشن و پابەندی دارایی حکومەتی هەرێم بەرامبەر داناگاز و نەفت هیلال کەم بکرێتەوەو پەرە بە کێڵگەی کۆرمۆر بدرێت تا بتوانرێت پێداویستی ناوخۆی هەرێم لە غازی سروشتی دابین بکرێت بۆ بواری کارەبا و پیشەسازی.
 
بوار زانیویەتی توانای کێڵگەی کۆرمۆر بە ڕێژەی ۲٥۰ ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە بەرز دەکرێتەوە و لەو بڕە ۱٥۰ ملیۆن پێ سێجای بۆ هەرێم دەبێت و ۱۰۰ ملیۆن پێ سێجای دەدرێتە حکومەتی عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color