گرنگ

لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوێكی مەترسیداری عێراق لە دژی هەرێم دەكرێـت

2024-06-12

 
 
بەپێی بڵاوكراوەیەكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم، بڕگەی دووەمی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم باس لە كردنەوەی دوو گۆڕەپان دەكرێـت لە پارێزگاكانی دیالەو موسڵ لەلایەن حكومەتی عێراق كراونەتەوە.
 
بەپێی بەدواداچوونەكانی بوار، كردنەوەی ئەو دوو گۆڕەپانە بە ئامانجی ئاشكراكردنی داهاتی خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەو عێراق لە ڕێگەی كردنەوەی ئەو دوو گۆڕەپانە كۆنتڕۆڵی سەرجەم جوڵە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
 
پلانی عێراق لە كردنەوەی ئەو دوو گۆڕەپانە ئەوەیە تەواوی ئەو كاڵایانەی كە لە خاڵە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناوچەكانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق دەنێردرێت دووبارە پشكنینییان بۆ بكرێت و بزانرێت بە پێی پێناسی گومرگی عێراق لە هەر بارێك هەرێم چەند پارەی دەستكەوتووە. بەم ڕێگەیە دەیەوێـت داهاتی دەروازە سنورییەكان ئاشكرابكات.
 
حکومەتی عێراق دوو بازگەی گومرگ و سۆنار و پشکنین و کێش لە نێوان هەرێم و پارێزگاکانی عێراق دادەنێت و کۆنتڕۆڵی کاڵای هاتوو لە هەرێمەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق دەکات.
 
بەپێی نوسراوێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەیەک پشکنینی بۆ بازگەکانی نێوان هەرێم و پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالە کردووە. پاشان بڕیاردراوە دوو بازگەی گومرکی لە نێوان هەرێم و پارێزگاکانی عێراق دروست بکرێت. ئەمەش بە ئامانجی زیاتر کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی بازرگانی لە هەرێم.
 
بەپێی بە دواداچوونەکانی بوار، یەکەمین بازگە کە دادەنرێت بازگەی بەنداوی موسڵە. بازگەکە لە نێوان دهۆک و موسڵەو بە بازگەی سەد ناسراوە.
بازگەی دووەم بازگەی باوە مەحموودە لە نزیک خانەقین.
 
بازگەی سەد لە موسڵ لە ئێستادا کاری تێدا دەکرێت و گۆڕەپانێکی گەورەی بۆ دروست دەکرێت. سێ ئامێری سۆناری تێدا دادەنرێت. دەبێت هەموو بارێکی هاتوو بۆ پارێزگاکانی عێراق لە پارێزگای هەولێر و دهۆک لە ڕێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەرانەوە بچێتە ئەو بازگەیە. لە هیچ ڕێگایەکی ترەوە ڕێگا بە باری ئەو دوو دەروازەیە بۆ پارێزگاکانی عێراق نادرێت.
 
بەڵام هەرچی بازگەی باوە مەحموودە لە خانەقین، تایبەت دەکرێت بە باری هاتوو بۆ شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق لە پارێزگای سلێمانی و لە ڕێگای هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخانەوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، لەو دوو بازگەیەی دادەنرێت پشکنین بۆ سەرجەم بارەکان دەکرێت و بەراوردی سەرجەم مەنافێستەکان دەکرێت و لەو ڕێکەیەوە دەزانرێت ڕۆژانە چەند بار لە دەروازەکانی هەرێمەوە دێتە عێراق و دەبێت سەرجەم داهاتەکانی دیار بێت. ئەو بارانەشی لە دەروازەکانی دیکەوە دێنە هەرێم تەنیا دەتوانرێت لە ناوخۆی هەرێمدا ساغبکرێنەوە ڕێگەیان پێ نادرێت ئەو بارانە بە هیچ شێوەیەک بچنە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color