گرنگ

تا کۆتایی وەرزی هاوین، غازی کۆرمۆر ڕەوانەی کەرکوک ناکرێت

2024-06-12

 
 
لە کۆتایی ئەمساڵ دەستدەکرێت بە هەناردەی غازی کۆرمۆر بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای تازە لە شاری کەرکوک.
 
بەپێی ڕێکەوتنی نێوان کۆمپانیاکانی نەفت هیلال و داناگازی ئیماراتی لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەلایەک و حکومەتی عێراق لەلایەکی تر، تا کۆتایی وەرزی هاوین غازی کێڵگەی کۆرمۆر ڕەوانەی پارێزگای کەرکوک ناکرێت.
 
بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و وەستانی کاری پەرەپێدان لە کێڵگەکە بۆ ماوەی سێ مانگ ناتوانرێت غاز هەناردەی کەرکوک بکرێت، بەڕێژەیەکی جێگیر. ڕەنگە لە حاڵەتی هەناردەکردن کار لەو بەشە غازە بکات کە دەگاتە وێستگەکانی کارەبا لەهەرێم و کاریگەری لەسەر کەمبونەوەی کارەبای هەرێم هەبێت بەو پێیەی خواست لەسەر کارەبا لەوەرزی هاوین بەرزە.
 
بەپێی زانیاریەکانی بوار، لە ئێستادا بڕی ٥۲۰ ملیۆن پێ سێجا غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە دەگاتە وێستگەکانی چەمچەماڵ و بازیان و هەولێر. ئەو بڕەی زیاد دەبێت تا کۆتایی وەرزی هاوین بەهەمان شێوە بۆ ئەو وێستگانە دەنێردرێت و دوای کۆتای هاتنی وەرزی هاوین و لە کۆتایی مانگی ئەیلول ڕۆژانە بڕی ۱۰۰ ملیۆن پێ سێجا غاز ڕەوانەی وێستگەی کارەبای تازە لە کەرکوک دەکرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color