گرنگ

بوار وردەکاری گرێبەستی فرۆشتنی غازی کۆرمۆر بڵاو دەکاتەوە

2024-06-12

 
 
بوار ناوەڕۆکی گرێبەستێکی نێوان کۆمپانیای داناغاز و نەفت هیلال کە کار لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن لەگەڵ حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات.
 
بەپێی ڕێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیای نەفت هیلال و داناگازی ئیماراتی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ، ڕۆژانە حکومەتی عێراق بڕی ۱۰۰ ملیۆن پێ سێجا غازی کێڵگەی کۆرمۆری قەزای چەمچەماڵ دەکڕێت.
 
ئەو بڕە غازە نزیکەی ۱٤ لەسەدی غازی بەرهەمهاتووی کێڵگەکە دەبێت لە ساڵی داهاتوو. لە بەرامبەردا هەردوو کۆمپانیا ئیماراتیەکە ساڵانە نزیکەی ۲٥۰ ملیۆن دۆلاریان لەبەغداوە دەست دەکەوێت.
 
بەپێی زانیاریەکانی بوار، حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هەر هەزار پێ سێجا غاز ٦ دۆلار و ۷٤ سەنت دەداتە کۆمپانیا ئیماراتییەکان. ڕۆژانە نزیکەی ٦۷٤ هەزار دۆلار و ساڵانە ۲٤٦ ملیۆن دۆلار دەکات.
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی بوار، ئەو نرخەی دیارکراوە دەکاتە نزیکەی ٦۰ لە سەدی نرخی غازی داشکێنراوی ئێران کە بۆ هەر هەزار پێ سێجایەک ۱۱ دۆلار و ۲۳ سەنت لە عێراق وەردەگرێت.
 
بەراورد بە نرخی بازاڕی جیهانی، نرخی غازی کۆرمۆر بە ۱۰ لەسەدی نرخی ڕاستەقینەی خۆی دەدرێت بەعێراق.
 
بڕیارە لە کۆتایی مانگی ئەیلول، لە ڕێگای بۆڕی ”کۆرمۆر- کەرکوک”ەوە ڕۆژانە ۱۰۰ ملیۆن پێ سێجا غاز هەناردەی وێستگەی کارەبای تازە لە باشوری کەرکوک بکرێت و لەو بڕە غازە ٦۰۰ مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color