گرنگ

 گرنگ

لایەنە عەرەبیەکان دەیانەوێت شکست بەکۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بهێنن

2024-06-29

 

 

لەسەر داوای نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ساز بکرێت و ئەنجومەنی پارێزگا دەست بەکار ببێت، بەڵام لایەنە عەرەبیەکان بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر دەیانەوێت کۆبونەوەکە شکست پێ بهێنن و نیسابی یاسای تەواو نەبێت.

مەحەمەد ئیبراهیم حافز ئەندامی ئەنجومەن لەسەر لیستی حزبی سیادە لە پێکهاتەی عەرەبی ڕایدەگەینێت کە بەشداری کۆبونەوەکە ناکات تا پشکی پێکهاتەی عەرەب ڕوون نەبێت لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک.

بەپێی زانیاریەکانی بوار، بەشێک لە پێکهاتەی پێکهاتەی عەرەب و بەرەی تورکمانی دژی دەست بەکاربوونی ئەنجومەنی پارێزگان بەبێ ڕێکەوتن و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن. چونکە سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکەوێتە دەست یەکێتی بەو پێیەی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکە یەکێتییە و دەتوانێت لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئیداری بکات.

جگە لە حزبی سیادە پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دژی کۆبونەوەکەیە و لەگەڵ دەست بەکار بوونی ئەنجومەن لەماوەی مانگێکدا دەبێت ڕاکان جبوری خۆی یەکلایی بکاتەوە لە نێوان ئەندامێتی ئەنجومەن یان شوێنگرتنەوەی لەلایەن کاندیدێکی ترەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color