وەزیرێکی حکومەتی عێراق لە تاقیکردنەوەیەکی ناوەندی زانکۆ دەرناچێت.
حەیدەر محەمەد کازم متێری ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە بۆ یەکەمجارە لە عێراقدا ئەمە ڕوودەدات و وەزیرێکی حکومەت لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە زانکۆیەکی ئەهلی دەرناچێت و دەکەوێت.
ئەندامەکەی لیژنەی پەروەردە ناوی وەزیرەکەی حکومەتی عێراق نابات و پشتیوانی تاقیکردنەوەی ناوەندی دەکات لە زانکۆکان.
هەواڵی دەرنەچوونی وەزیرێک لەتاقیکردنەوەی کۆتای ساڵ کاردانەوەی شەقامی عێراقی لێکەوتووەتەوە و داوا دەکەن ناوی وەزیرەکە ئاشکرا بکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە خوێندنی ئەمساڵ بڕیاریدا تاقیکردنەوەی چەند بابەتێک لە هەر زانکۆیەک بکاتە تاقیکردنەوەی ناوەندی هاوشێوەی سیستەمی بەکالۆریا.