به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن له پایزى ئه‌مساڵ دوورن له راستییه‌وه. هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆى ئه‌نجامده‌درێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئه‌و زانیاریانه‌ى باس له هه‌وڵى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن له 20ى 10ى 2024 بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له كۆتایى ساڵى 2025 ئه‌نجامبدرێت دوورن له راستى و هیچ گفتووگۆیه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ئه‌نجامنه‌دراوه.
بوار زانیویه‌تى، وڵاتانى ئیقلیمى و ئه‌مه‌ریكا و هەموو لایه‌نە عێراقىیەکان پشتیوانى له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نین و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه عێراقیییهكانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنن و هیچ لایه‌نێك نایه‌ته ژێر بارى دواخستنى هه‌ڵبژاردن