پارتی دیموکراتی کوردستان داننانێت بە دانانی قایمقامی نوێی مەخمور و بەڕێوەبەری ناحسوکامی خانکێ و وانکێ لە سنوری پارێزگای موسڵ.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار پرسى وه‌رگرتنه‌وه‌ى هه‌رسێك ناحییه‌ى خانكێ و وانكێ و قه‌زاى مه‌خموور له پارتى و پێدانى به یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان پرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى بابلیۆنى برده قۆناغێكى دیكه و به‌رپرسێکی باڵاى شیعه‌كان ئه‌ندازیارى داڕشتنى ئه‌و نه‌خشه‌یه بووه.
بوار زانیویه‌تى، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى موسڵ و دابه‌شكردنى پوستهكان ئه‌و پارێزگایه سكاڵاى له لای شیعه‌كان كردووه‌و ره‌یان كلدانى و به‌رپرسێكى باڵاى شیعه به ئه‌ندازیارى ئه‌و كاره له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆش وه‌رگرتنى پۆستى ناحیه‌ى خانكێ و وانكێ و قه‌زاى مه‌خموور په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى به‌ره و قۆناغێكى ئاڵۆزتر بردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى له‌سه‌ر ئاستى به‌غداو كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌كه‌ى سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى خۆى بۆ راگرتنى بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى موسڵ خسۆته گه‌ڕ و یه‌كێتیش پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رپرسى دۆسییه‌ى موسڵى شیعه‌كان رێككه‌وتنى پێشوه‌خته‌ى هه‌بووه‌و ره‌یان كلدانى، سه‌رۆكى بزوتنهوهىبابلیۆنیش هاوكاریان بووه له وه‌رگرتنى ئه‌و سێ پۆسته.
بوار زانیویه‌تى، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى موسڵ دۆخى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیى و پارتى به‌ره و قۆناغێكى ئالۆز بردووه‌و پرسى دانانى پارێزگاى كه‌ركووكى به یه‌كجارى په‌كخست.